نەیمار دوای ساڵێک دابڕان گەڕایەوە بۆ یاریکردن

دوای ماوەیەکی دوورودرێژ دابڕان بەهۆی پێکان و تێپەڕاندنی ئەو ماوەیە لە چارەسەر و راهێنانی جەستەییدا، نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی گەڕایەوە بۆ نێو یاریگە و لەگەڵ یانەی هیلالی سعودی یەکەم سەرکەوتنی بەرامبەر عەین تۆمارکرد.

نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی، ساڵی رابردوو بەهۆی پچڕانی بەستەرە خاچییەکانی ئەژنۆیەوە نەشتەرگەریی بۆکرا و بەو هۆیەوە بۆ ماوەی ساڵێک دوورکەوتەوە.

بەهۆی ئەوەی نەیمار تەمەنی 32 ساڵە، پێشبینی دەکرا دوای گەڕانەوەی ئاستی وەک جاران نەمێنیت، بەتایبەت یانەی هیلالیش یەکێکە لە بەهێزترینەکانی سعودیە و لە ۆرینەی خولە ناوخۆیی و ئاسیاییەکاندا بەردەوامە.

لە یەکەم یاریی نەیماردا، هیلالی سعودی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بە چوار گۆڵ سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

لە یارییەکەدا، سالم دەوسەری توانی هاتریک بکات، نەیماریش تەنیا 13 خولەک یاریی کرد و شووتێکی ئاراستەی گۆڵی یانەی رکابەرکرد، بەڵام نەیتوانی هیچ گۆڵێک تۆماربکات.