ناوبژیوانانى سنوورى پارێزگارى سلێمانى گه‌شتى شارى هه‌ولێر ناكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى كۆپه‌رى ئه‌مساڵ كه بڕیاره یارییه‌كانى خولى نایابى كوردستان له7ـى مانگى داهاتوو ده‌ستپێبكات.
تاقیکردنەوەی ناوبژیوانان بۆ وەرزی (2024 -2025)ـــی خولەکانی کوردستان، سبه‌ى پێنجشه‌ممه لە یاریگای یانەی هەولێر ( فڕانسۆ هەریری ) ئەنجامدەدرێت، بڕیاربوو ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌و ناوبژیوانانه‌ى شارى سلێمانى گه‌شتى شارى هه‌ولێر ئه‌نجامبده‌ن به‌ڵام گه‌شته‌كه‌یان نه‌كرد و بایكۆتیان راگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناوبژیوانانى شارى سلێمانى به كه‌ناڵ8ـى گوت" به‌شى زۆرى ناوبژیوانه‌كان ته‌نانه‌ت پاره‌ى كرێى هاتوچۆیان پێ نییه‌و پێشتریش به‌ڵێنمان پێ‌درابوو كه شایسته داراییه‌كانى وه‌رزى رابردوو وه‌ربگرین به‌ڵام هیچ شتێكمان پێنه‌درا".
له‌به‌رامبه‌ردا، كرێكار زرار ئه‌ندامى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان به كه‌ناڵ8ـى گوت" له چه‌ند لایه‌كه‌وه بیستوومانه سبه‌ى ناوبژیوانانى شارى سلێمانى نایه‌ن بۆ كۆپه‌ره‌كه‌ى هه‌ولێر ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیه لاى ئێمه پێشمان وایه داواكه‌یان ره‌وایه به‌ڵام ئێمه بڕیارمان داوه سبه‌ى كۆپه‌ره‌كه به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌گه‌ر ناوبژیوانانى سلێمانى ئاماده‌نه‌بن ئه‌وا ئێمه كۆپه‌رى دیكه‌یان بۆ ناكه‌ین"
كرێكار زرار گوتیشى" ئێمه هه‌وڵى خۆمان بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و شایسته داراییانه داوه چه‌كى پاره‌كه‌ش له وه‌زاره‌تى داراییه به‌ڵام پاره‌كه خه‌رج نه‌كراوه‌و له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین تاوه‌كو پێش ده‌ستپێكى خولى نایابى كوردستان ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌ربگرین و شایسته‌كان دابه‌ش بكه‌ین" .
ئه‌ندامه‌كه‌ى یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان نه‌یشارده‌وه " له‌ئه‌گه‌رى پێنه‌دانى شایسته داراییه‌كان ترسیان له دواخستنى خولى كوردستان هه‌یه به‌ڵام ئه‌وان هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووته‌وه بۆ وه‌رگرتنى پاره‌ى ده‌ستپێكى خوله‌كان".