پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە لەبارەى هێرشەکەى ئەنقەرە

test
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئیدانەى هێرشەکەى ئەنقەرە دەکات و بە 'تیرۆرستى' ناوى دەبات.

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس نووسیویەتى، "سەرکۆنەى ئەو هێرشە تیرۆرستییە دەکات کە ئەمڕۆ لە ئەنقەرە روویدا.

ئاماژەى بەوەشکردووە، "بیر و نزاکانم لەگەڵ خێزانى قوربانییەکانە، هیواى زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم".

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەیدا باسى لەوەکردووە، "بە تەواوەتى هاوسۆزین لەگەڵ گەل و حکومەتى تورکیا دژى تیرۆر".

دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 23ـى 10ـى 2024، تەقینەوەیەک لە وێستگەی پیشەسازیی هێزی ئاسمانیی تورکیا لە ئەنقەرە روویدا، هاوکات سێ چەکدار هێرشیانکردەسەر دامەزراوەکە و بەهۆى ئەوەشەوە چوار کەس کوژران و 14ـى دیکە برینداربوون.

تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیى خۆى لە هێرشەکە رانەگەیاندووە و حکومەتى تورکیا بەرپرسیارێتییەکەى نەخستووەتەسەر هیچ لایەنێک، بەڵام هێرشەکەى بە تیرۆرستى ناوبرد.

loading....