د. کەژان کاوە، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون
یەکەمین سووڕی مانگانە لەنێوان تەمەنی 12 بۆ 16 ساڵیدا دەبێت، بەشێوەیەکی گشتی لە تەمەنی 12 ساڵ و نیو یەکەم سووڕی مانگانە دەستپێدەکات بەڵام ئەمە دەکرێت زووتر یان درەنگتر بێت و لە کچێکەوە بۆ کچێکی تر جیاوازە.
بەگشتی سووڕی مانگانە دوای دوو ساڵ لە گەشەکردن و گەورەبوونی سنگ دەستپێدەکات واتە ئەگەر ئەم قۆناغە زووتر رووبدات سووڕی مانگانەکەش زووتر دەبێت و ئەگەر درەنگتریش رووبدات درەنگتر سووڕی مانگانە دەستپێدەکات.