چۆن سنگئێشەیەک کە بەهۆی دڵەوەیە بناسینەوە؟

د. زانیار نووری، پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان

هۆکارگەلێکی زۆر هەن بۆ سنگ ئێشە، لە هۆکاری ئاسان و نەکوژەوە وەکو دڵەڕاوکێ و حاڵەتی دەروونی تاوەکو هۆکاری مەترسیدار وەکو شێرپەنجە!

بەڵام بۆ هەمووان ئەوە گرنگە کە سنگئێشەی نەخۆشییەکانی دڵ بناسینەوە چونکە ئەمەیان کاری دەستبەجێی پێویستە.

بەم سێ خاڵە دەتوانین سنگئێشەیەک کە بەهۆی دڵەوە دروستدەبێت بناسینەوە:

  • زۆربەی کات ئازارەکە لە ناوەڕاستی سنگە
  • زۆربەی کات بە ماندووبوون دروستدەبێت
  • زۆربەی کات بە پشوودان ئازارەکە نامێنێت

وریا بن:

لێرەدا دەبێت ئاگەداری وشەی زۆربەی کات بن کە ئاماژەمان پێکردووە، چونکە هەندێجار دەکرێت ئازارەکە بەهۆی دڵیشەوە بێت و ئەو مەرجانەی سەرەوەشی تێدانەبێت. بۆیە گرنگە بزانرێت کە هیچ سنگئێشەیەک نابێت پشتگوێبخرێت و گرنگە سەردانی نەخۆشخانە بکرێت بۆ زانینی هۆکارەکەی

د. زانیار نووری ئاغال، پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان