راستییەکان سەبارەت بە باوترین هەڵەتێگەیشتنە پزیشکییەکان

گران جاف 25/10/2024
test

لەم راپۆرتەدا بە شێوازێکی کورت و سادە، چەند هەڵەتێگەیشتنێکی پزیشکیی باو راستکراونەتەوە.

  1. هەڵە: خواردنی کاربۆهیدرات خراپە.

راست: گرنگە کاربۆهیدراتی ئاڵۆز لە ژەمەکاندا هەبێت وەکو ئەو کاربۆهیدراتەی کە لە نانی بۆردا هەیە.

  • هەڵە: بۆ تەندروستبوونت پێویستە زۆر وەرزشبکەیت و زۆر خۆت هیلاکبکەیت.

راست: خۆهیلاککردنی زۆر دەکرێت ماکی تەندروستیی هەبێت.

  • هەڵە: کەسێک ئەگەر نەخۆشیی دەروونی هەبێت مانای وایە کە زیان بە چواردەورەکەی دەگەیەنێت.

راست: مەرج نییە هەموو چارەخوازێکی دەروونی توندڕەو بێت، هەندێک پەشێویی دەروونی هەن کە کەسانی چواردەور لەوانەیە نەتوانن هەستیشی پێبکەن.

  • هەڵە: خواردنەوەی قاوە خراپە.

راست: لەگەڵ ئەوەی توێژینەوەکان دەریدەخەن کە رۆژانە خواردنەوەی قاوەی زۆر هۆکارە بۆ زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، بەڵام ئەگەر بڕێکی مامناوەندی لێ بخورێتەوە دەکرێت سوودی تەندروستیشی هەبێت.

  • هەڵە: سەرمابوون هۆکارە بۆ تووشبوون بە پەتا.

راست: هۆکاری تووشبوون بە پەتا بریتییەلە ڤایرۆس و سەرمابوون نابێتەهۆی تووشبوون پێی، بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە کە سیستمی بەرگریی جەستەی مرۆڤ لە پلەی گەرمیی نزمدا دادەبەزێت.

  • هەڵە: تاشینی موو هۆکارە بۆ ئەستووربوونی مووەکە لە داهاتوودا.

راست: تاشینی موو هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئەستووربوونی موو نییە.

  • هەڵە: هەموو کەسێک رۆژانە پێویستی بە هەشت کاتژمێر خەو هەیە

راست: پێویستیی خەو لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، دەکرێت کەسێک شەوان کەمتر لە پێنج کاتژمێر بخەوێت و هیچ گرفتێکی تەندروستیشی بۆ دروستنەبێت.

  • هەڵە: خانمانی دووگیان پێویستیان بە بڕێکی زۆر زیاتر لە خواردنە "دەبێت بەشی دوو کەس بخۆن".

راست: گرنگە خانمانی دووگیان بە گوێرەی ماوەی دووگیانییەکەیان تەنیا بڕی 300 بۆ 500 کالۆریی زیاتر بخۆن بەراورد بە ماوەی پێش دووگیانی و پێویستە خۆیان لە قەڵەوی بپارێزن.

25/10/2024