رۆژنامەیەکى ئیسرائیلى بڵاویکردەوە، تێچووی کوشتنی هەریەکە لە حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی پێشووى حیزبوڵای لوبنان و هاشم سەفیەدینى جێگرەوەى، لەسەرەتای مانگی ئەیلولدا لەلایەن ئیسرائیلەوە، 11 ملیۆن دۆلار بووە، رۆژانەش شەڕى لوبناندا 131 ملیۆن دۆلارى پێویستە.
رۆژنامەى یەدیعۆت ئەحرۆنۆت، لە زاری بەرپرسێکى باڵای سوپای ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە، لە ماوەی تەنیا 20 چرکەدا بە مووشەکی وێرانکەر کە بەهاکەى شەش ملیۆن دۆلار بووە، هێرشکرایە سەر حەشارگەکەی حەسەن نەسروڵا و کوژرا.
ئاشکرایکردووە، بە هەمان جۆری مووشەک هێرشکراوەتە سەر ئەو ناوچەیەى باشووری لوبنان کە هاشم سەفیەدین، جێگرەکەی نەسروڵای تیادا کوژراوە و تێچووی هێرشەکەش پێنج ملیۆن دۆلار بووە.
لە راپۆرتی رۆژنامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بودجەی 50 رۆژی رابردووی بەرەی باکووری ئیسرائیل لەگەڵ لوبنان بەرزبووەتەوە بۆ ملیار ملیار دۆلار.
وەک ورۆژنامە ئیسرائیلییەکە ئاشکرایکردووە، بودجەی شەڕی لوبنان رۆژانە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، بەشێوەیەک رۆژانە سوپای ئیسرائیل ناچارە بڕی 131 ملیۆن دۆلار خەرجبکات، ئەویش بەهۆی بانگهێشتکردنی چەند یەکەیەکی هێزی یەدەگی سوپای ئیسرائیل بۆ بەهێزکردنی بەرەی باکوور.