هێرتسى هالیفى، سوپاسالارى ئیسرائیل، بەدوورى نازانێت وڵاتەکەى بگاتە کۆتاییەکى یەکلاکەرەوە لەگەڵ حیزبوڵاى لوبنان و کۆتایی بە جەنگەکە بهێنێت.
هالیفى، لە میانى بەسەرکردنەوەى هێزەکانیان لە باکوورى وڵاتەکەى، ئاماژەى بەوەکرد، دواى لەناوبردنی ژمارەیەک لە سەرکردەکانى حیزبوڵا، ئەگەرى ئەوە هەیە لە بەرەى باکوور بگەینە کۆتاییەکەى یەکلاکەرەوە لەگەڵ حیزبوڵا و جەنگ کۆتاییبێت.
نزیکەى مانگێکە سوپاى ئیسرائیل، ئۆپراسیۆنێکى سەربازى بۆ سەر باشوورى لوبنان و ناوچەکانى باشوورى بەیروت دەستپێکردووە و رۆژى 28ـی ئەیلوول، حەسەن نەسروڵا ئەمیندارى گشتیى حیزبوڵاى لە بۆردوومانێکدا لە باشوورى بەیروت کوژرا.
بە گوێرەى ئامارى بەرپرسانى لوبنان، بەهۆى بۆردوومانەکانى ئیسرائیلەوە زیاتر لە 2500 کەس کوژراون و یەک ملیۆن کەسیش ئاوارەبوون.