ئاگر لە شاخى گۆیژە کەوتەوە و 300 درەخت سووتان
ئارام قەرەداغی 25/10/2024

کاتژمێر 7:00ـی ئەمڕۆ جارێکى تر ئاگر لە شاخى گۆیژە کەوتەوە و بەهۆى ئاگرەکەوە 300 دەرخت سووتان.
رەئووف بایز، بەڕێوەبەرى دارستانى گۆیژە بەکەناڵ8ـی راگەیاند، بەیانى ئەمڕۆ بە هۆکارێکى نادیار ئاگر لە شاخى گۆیژە کەوتەوە و 300 درەختى سنەوبەر و تۆڕى ئاودانى درەختەکان و چوار دۆنم پوش و پاوان سووتاون.
گوتیشى، تیمەکانى بەرگریى شارستانى گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە و بەرلەوەى ئاگرەکە تەشەنە بکات کۆنترۆڵیان کردووە، ئەو درەختانەش کە سووتاون تەمەنیان لەسەرو 15 ساڵەوەیە.
ئەمساڵ ئەمە چوارەم جارە، ئاگر لە شاخى گۆیژە دەکەوێتەوە و بەهۆی ئاگرەکانەوە زیاتر لە 200دۆنم پوش و پاوان و بەهەزاران درەختى سنەوبەر سووتان.
loading....