کۆمپانیای کواڵکەمی دروستکەری چیپە پێشکەتووەکان، هاوبەشییەک لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی مێرسیدس بێنز و لی ئۆتۆی چینی راگەیاند، بە مەبەستی دابینیکردنی چیپی پێشکەوتووی ژیریی دەستکرد بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان.
لە لوتکەی سناپدراگۆن کۆمپانیای کواڵکەم ئەم هاوبەشییەی لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری ئۆتۆمبێل راگەیاند، ئامانجیانە چیپی ئۆتۆمبێلی پێشکەوتووی سناپدراگۆن بۆ بەرزکردنەوەی مۆدێلی ئۆتۆمبێلەکانی داهاتوویان دابینبکات.
ناکول دوگال، بەڕێوەبەری گشتی کواڵکەم لە بەشی ئۆتۆمبێل و پیشەسازی و کڵاود رایگەیاند، ئەو کێبرکێیەی ئێستا لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلدا روودەدات ئەوەیە چۆن بتوانرێت ئۆتۆمبێلێک دروستبکرێت کە پشتگیری لە تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو و بەکارهێنانی سیستمی ژیریی دەستکرد بکات، ئاماژەی بەوەکرد کۆمپانیای کواڵکەم بەشێوەک پلانەکانی دارشتووەتەوە کە لەگەڵ ئەم پێشکەوتنە هەنگاو بنێت و لە دە ساڵی داهاتوودا خۆی لەگەڵدا بگونجێنێت.
دوگال، ئاماژەی بەوەشکرد، لە داهاتوود ئۆتۆمبێلە مۆدێرنەکان پێویستە بە شێوەیەکی بێ کێشە تێکەڵ بە ژیانی دیجیتاڵی مرۆڤەکان ببن، لە فرمانە دەنگییەکان و ئاماژەکان تێبگەن، ئەم ئەم گۆڕانکارییەش پێویستی بە تەکنەلۆجیای زۆر ئاڵۆز و پشکەوتوو هەیە و هەر ئەمەشە ئامانجی هاوبەشەکەمان لەگەڵ کۆمپانیای لی ئۆتۆ و مێرسیدس بێنز.