لەگەڵ گەشەکردنی ئامرازەکانی پەیوەندیکردن و زیادبوونی ئەپڵیکەیشنە ئۆنڵاینەکان، پرۆسەی یەکترناسین بۆ هاوسەرگیری خەریکە گۆرانکاری بەسەردا دێت، ئێستا بەشێک لە موسڵمانانی پاکستان لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە هاوسەرگیری دەکەن، ئەپەکە ناوی مەزە، بەرهەمهێنەرەکەی دەڵێت بنەماکانی ئیسلامیان تێدا جێبەجێکردووە و حەڵاڵە بۆبەکارهێنان، تاوەکو ئێستا 15 هەزار کەس لەرێگەی ئەم ئەپڵیکەیشنەکەوە هاوسەرگیریان ئەنجامداوە.