ئیسرائیل هێرشی تۆڵەسەندنەوەی بۆسەر ئێران دەستپێکرد

شاری تارانی پایتەختی ئێران لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل، فۆتۆ: AFP

دەستەی پەخشی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئیسرائیل هێرشی تۆڵەسەندنەوەی بۆسەر ئێران دەستپێکردووە و ئاژانسی فارسیش ئاماژەی بەوەکردووە،  ئیسرائیل ژمارەیەک بنکەی سەربازی لە تاران کردووەتە ئامانج.

دەستەی پەخشی ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و میدیاکانی ئێرانیش ئاماژەبەوەدەکەن، کە دەنگی چەن تەقینەوەیەکی بەهێز لە تارانی پایتەخت بیستراوە.

لە بارەی هێرشەکەوە وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ئەوەی خستووەتەڕوو، دەستمان کردووە بەهێرشکردنەسەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران، ئەم هێرشانەش وەڵامن بۆ هێرشەکانی چەند هەفتەی رابردووی ئێران.

هاوکات کۆشکی سپی باسی لەوەکردووە، ئاگادارین ئیسرائیل چەند ئامانجێکی سەربازیی ئێرانیان کردووەتە ئامانج بەڵام ئەمریکا بەشداریی لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران ناکات.