نیشانەکانی هەوکردنی ریخۆڵەکوێرە چین؟

د. دارا ئەحمەد، پسپۆڕی نەشتەرگەریی هەرس و جگەر و قەڵەوی

د. دارا ئەحمەد محەمەد، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی

ئەم نیشانانە دەریدەخەن کە لەوانەیە تووشی هەوکردنی ریخۆڵەکوێرە بووبیت:

  1. ئازاری ناوسك‌ و چواردەوری ناوك، پاشان ئازارەكە دەچێتە بەشی خوارەوەی لای راستی سك
  2. هەستی چارەخوازەلە بۆ خواردن كەمدەبێتەوە و هەندێكجار تووشی ئێڵنج ‌و رشانەوە و قەبزی یان سكچوون دەبێت
  3. بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە
  4. لێدانی دڵی چارەخوازەکە زیاددەکات
  5. لەكاتی پەستان خستنەسەر سكی نەخۆشەكە بەدەست لە بەشی لای راستی خوارەوەی سك، ئازاری بۆ دروستدەبێت، هەندێكجاریش پاش لابردنی دەست ئازار دروستدەبێتەوە
  6. كاتێك بە نەخۆش دەگوترێت بكۆكە، ئازاری بۆ دروستدەبێت، یان لەكاتی جووڵەدا نەخۆش هەست بە ئازار دەكات
  7. بەرزبوونەوەی خڕۆكە سپيیەكانی خوێن و پرۆتینی جۆری سی