لە نوێترین لێدوانی خۆیدا، تیم بۆرتنی گەورە دەرهێنەری ئەمریکی، جەخت لەوە دەکاتەوە؛ ئینتەرنێت تووشی خەمۆکیی دەکات و نیگەرانییەکانی بەم ئامڕازە زیاتر دەبێت.
تیم بۆرتن نایشارێتەوە کە ترسی لە تەکنەلۆجیا هەیە و لە بیرکردنەوەیدا لێی دەتۆقێت، بۆرتن ئێستا تەمەنی 66 ساڵە، دەڵێت، "کاتێک تەماشای ئینتەرنێت دەکەم، هەست بە خەمۆکیی دەکەم، هەوڵ دەدەم لێی دوور بم".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بۆرتن لە پاشخانی هونەریی خۆیدا، لە بەشێک لە ناوەڕۆکی فیلمەکانی، جەخت و سەرنجی خستووەتە سەر تەکنەلۆجیا و مەترسییەکانی، خاوەنی چەندین بەرهەمی ناوازەیە، لەوانە: باتمان، ئێدواردی دەست مقەست، چارلی و کارگەی چۆکۆلات.