چێڵسی لە یاریگەی ستامفۆرد بریج میوانداریی نیوکاسڵ یونایتد دەکات

یارییەکانی گەڕی نۆیەمی پرێمەرلیگ ئەمڕۆ چوار یاریی لەخۆدەگرێت، لە یەکێک لە یارییەکان چێلسی لە یاریگەی ستامفۆرد بریجی تایبەت بەخۆی میوانداریی نیوکاسڵ یونایتد دەکات.

یەکەم یاریی پرێمەرلیگ چێلسی بە سەرپەرشتی ئینزۆ مارێسکای راهینەری نوێ بەرامبەر مان سیتی شکستی هێنا، دواتر تۆلەی خۆی کردەوە و لە 11 یاریی دواتردا تەنیا یەک شکستی تۆمارکرد کە ئویش بەرامبەر لیڤەرپووڵ بوو.

سەڕەرای ژمارەی زۆریی یاریزانەکانی بلوز، بەڵام لەم وەرزە هێڵی بەرگری پیویست نییە، 15 گۆڵی لێکراوە، لەبەرامبەردا 32 گۆڵی تۆمارکردووە.

شین پۆشەکان ‌ویستا پلەی حەوتەمی ریزبەندییان گرتووە، کەمتر لە کاتژمێریکی دیکە واتە کاتژمێر 5:00 روبەرووی نیو کاسل دەبێتەوە کە یارییەکی ئاسان نییە.

نیوکاسڵ یونایتد لە 10 یاریی کە ئەنجامیداوە تەنیا دوو شکستی هەیە، نۆ گۆڵی لیکراوە و 11 گۆڵی کردووە، بۆیە ئاستی هێڵی هێرشبەریی و بەرگریی یانەکە مامنوەندە، بەڵام دەتوانێت یانە گەورەکان تووسی یەکسانبوون بکات وەک چۆن مان سیتی بە یەکسانبوون ناچار کرد و لە تۆتنهامیشی بردەوە.