عێراق چاوه‌ڕوانه‌

هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى تۆپى پێى عێراق، له‌ سێیه‌م یارى پاڵاوتنه‌كانى سه‌ركه‌وتن بۆ جامى ئاسیا، به‌ گۆڵێكى بێ وه‌ڵام به‌رامبه‌ر ئۆزبه‌كستان تووشى شكست بوو.

یارییه‌كانى پاڵاوتنه‌كانى جامى ئاسیا له‌ وڵاتى تایوان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، عێراق به‌ ته‌نیا گۆڵێك كه‌ له‌ خوله‌كه‌كانى كۆتاییه‌كه‌ له‌سه‌رى تۆماركرا تووشى شكست بوو.

عێراق دواى دوو بردنه‌وه‌ى رابردوو له‌گه‌ڵ شكستێك خاوه‌نى شه‌ش خاڵه‌، ده‌بێت چاوه‌ڕوانى كۆتاییهاتنى یارییه‌كانى پالاوتنه‌كه‌ بكات تاوه‌كو ده‌ربكه‌وێت وه‌ك باشترین دووه‌م بگاته‌ كۆتاییه‌كانى جامى ئاسیا.