پێشبڕکێی گەورەی مەکسیک بە پێشڕەوی کارلۆس ساینز دەستپێدەکات

test

لە نوێترین پێشبڕکێی فۆرمولا وەن، کارلۆس ساینزی شۆفێری تیمی فێراری توانی بۆ یەکەمجار لەم وەرزە یەکەمی قۆناگی پالاوتنەکان بەدەستبهێنێت.

سایزن دوایین وەرزی لە فێراری بەڕیدەکات، تاوەکو ئیستا دوو پێشبڕکیی بە پلەی یەکەم بردووەتەوە لەم وەرزە، هەریەکەلە ماکس ڤێرشتاپن ، شۆفێری تیمی رێدبوڵ و لاندۆ نۆریس،،شۆفێری تیمی ماکلارێن، تونایان پلەی دووەم و سێیەم بەدەستبهێنن.

لاندۆ نۆریس و ڤێرشتاپن بۆ ئەم وەرزە لە کێبڕکیی سەختتدان بۆ بردنەوەی ناسناوی پالەوانی فۆرمولا وەن، کە سێ سالی رابردوو هەر ڤێرشتاپن خۆی براوە بووە، ئەمە لە کاتێکدا لە دویا ئەم پێشىركییە تەنیا چوار پێسبركێی دیکە دەمێنیت بۆ یەکلاییبونەوەی پالەوانی ئەم وەرزە.

پێشبڕکێی فەرمی مەکسیکۆ ئەمشەو کاتژمێر 10:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت.