فڕێنەدانی جلە لەبەرکراوەکان و فرۆشتنەوە یان بەخشینیان کولتوورێکی باوە و ساڵانێکی زۆرە لە کوردستان بەدیدەکرێت، هەروەها چەندین دووکان هەن کە جلی لەبەرکراو و دەستی دووی وڵاتانی دیکە دەفرۆشن، ئەمەش تەنها لە کوردستاندا نیە بەڵکو لەسەر ئاستی جیهاندا شێوازێکی باویی باززگانییە.
بازاڕیی کۆنە و دەستی دوو لە جیهاندا رووی لە هەڵکشان کردووە، لە زۆرێکی وڵاتاندا خواستێکی زۆری لەسەرە و خەڵک زیاتر لە جلە تازەکان روو دەکەنە ئەو دووکانانەی کە جلی کۆنە دەفرۆشن.
بەجۆرێک بەگوێرەی پێگەی ستاتیستا لە هیندستان، داهاتی بازاڕی کۆنە بۆ دوو هێندە زیادیکردووە لە دوو ساڵی رابردووەوە و لەمساڵدا گەیشتووەتە 230 ملیار دۆلار، تەنانەت پێشبینیشدەکرێت لە 2028ـدا بگاتە 380 ملیار دۆلار.
هۆکارە ژینگەییەکان لەجیهاندا بوونەتەهۆی گەشەکردنی بازاڕی جلوبەرگیی بالە، یەکێک لە دامەزرێنەرانیی کۆمپانیایەکی هاوردەکاری هیندستان دەڵێت: لە جیهاندا ئەوەندە بەرهەمهێنراوە کە بەشی خەڵکی ئێستا و نەوەکانی داهاتووش دەکات.
لە جیهاندا ئەمریکا زۆرترین جلوبەرگ بەرهەمدەهێنێت بە بەهای ساڵانەی زیاتر لە 351 ملیار دۆلار، هەروەها هەمان وڵات زۆرترین جلوبەرگی دەستی دوو هەناردە دەکات بەجۆرێک داهاتی هەناردەی لەمساڵدا زیاتر لە سێ ملیار و 300 ملیۆن دۆلارە.