شێوەکارێکی کورد بەشداریی لە پێشانگەیەکی نێودەوڵەتی شێوەکاری پاریس کرد

test

ئاریان لەتیفی شێوەکار، بەشداریی لە پێشانگەیەکی نێودەوڵەتی شێوەکاریی لە شاری پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کرد.

ئاریان لەتیف بە کەناڵ8ـی راگەیاند، بە دوو تابلۆ بەشداریی لە پێشانگەکەدا کردووە، یەکێک بووە لە 42 شێوەکار کە بە تابلۆکانیان بەشدارییان لە پێشانگەکەدا کردبوو،

پێشانگەکە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا کرایەوە و بۆماوەی چوار رۆژ لە گەلەری ئاگنێس لە پاریس بەردەوام بوو.

ئاریان لەتیف، ساڵی 1994 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، دەرچووی بەشی تیشکە لە پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی، لە ساڵی 2014ـەوە دەستی بە کاری هونەریی کردووە، لەوکاتەوە بەشداریی زیاتر لە 20 پێشانگەی هاوبەش و 10 پێشانگەی نێودەوڵەتی لە وڵاتە جیاوازەکاندا کردووە، لەوانە: تورکیا، یۆنان، کۆریای باشوور، لوبنان، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و فەڕەنسا.

loading....