تێن هاگ له‌ مانچێسته‌ر دوورخرایه‌وه‌

ئێریک تێن هاگ، به‌ شێوه‌یه‌كى ره‌سمى پۆستى راهێنه‌رییه‌تى یانه‌ى مانچێستەریۆنایتدى به‌جێهێشت.

تێن هاگ، لە مانگی نیسانی ساڵی 2022 بووه‌ راهێنه‌رى شه‌یتانه‌ سووره‌كان و سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بەدەستهێنانی دوو نازناوی ناوخۆیی و لە ساڵی 2023 جامی کاراباو و لە ساڵی 2024 جامی یەکێتی ئینگلتەرا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوى دوورخسته‌وه‌ى مانچێسته‌ر بۆ تێن هاتووه‌ " ئێمە سوپاسگوزاری ئێریکین بۆ هەموو ئەو کارانەی کە لە ماوەی لەگەڵماندا کردوویەتی و هیوای باشی بۆ دەخوازین بۆ داهاتوو".

به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕود ڤان نیستلڕۆی وەک راهێنه‌رى كاتى ده‌ستبه‌كارده‌بێت.