هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادیکردووە

test
بیرە نەوتێک لە وڵاتى ئەمریکا. فۆتۆ:AP

بەگوێرەی داتاکانی کارگێڕیی زانیاریی وزەی ئەمریکا، لە هەفتەی رابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا زیادی کردووە و بە تێکڕا 237 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا هەناردەکراوە.

کارگێڕیی زانیاریی وزەی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هەفتەی رابردوودا لە 10 وڵاتی گەورەوە بە تێکڕا پێنج ملیۆن و 647 هەزار بەرمیلی رۆژانە هەناردەی ئەمریکا کراوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەراورد بە هەفتەی پێشووتر کە تێیدا پێنج ملیۆن و حەوت بەرمیل هەناردە کرا، رێژەکە 640 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادی کردووە.

باس لەوەش کراوە، زۆرترین نەوت لە کەنەداوە هەناردەی ئەمریکا کراوە کە زیاتر لە سێ ملیۆن و 700 هەزار بەرمیلی رۆژانە بووە، دوای ئەو کۆڵۆمبیا پلەی دووەم و ڤەنزوێلا پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەی گرتووە.

loading....