رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، "هێرشەکەی ئەنقەرە کە هاوکاتە لەگەڵ ئەو کەشە سیاسییە نوێیەی لە تورکیا دورستبووە، مانادارە". گوتیشی، "هەرکاتێک زەمینەی گفتوگۆ لە وڵاتەکەی دروستبووبێت، "تیرۆر" هاتووەتە گۆڕەپان.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆمارى تورکیا ئاماژەى بەوەش کرد"470 پێگەمان لە سووریا و عێراق بۆردوومانکردووە".
ئەردۆغان دەشڵێت "بە زیادەوە وەڵامی هێرشەکەی ئەنقەرەمان لە عێراق و سووریا دایەوە".
گوتیشى "سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی ئەنقەرە لەلایەن حیزبە سیاسییەکانەوە هەنگاوێکی گرنگ بوو".
جەختیشی لەسەر بەردەوامبوونى ئۆپراسیۆنەکانى وڵاتەکەى کردەوە لە هەرێمى کوردستان و رۆژئاواى کوردستان.
سەرۆککۆمارى تورکیا دەڵێت "هەر کاتێک لە سیاسەتدا زەمینەی گفتوگۆ هاتبێتە ئارا و جەمسەرگیریی کەمبووبێتەوە تیرۆرهاتووەتە گۆڕەپان".
دەشڵێت "هێرشەکەی ئەنقەرە کە هاوکاتە لەگەڵ ئەو کەشە سیاسییە نوێیەی دروستبووە مانای خۆی هەیە".