چاوەڕواندەکرێت ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان چین و عێراق 60 ملیار دۆلار تێبپەرێنێت

test
ئاڵای عێراق و چین

سەرۆکی ئەنجوومەنی هاوکاریی عێراق – چین رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت ئەمساڵ قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان چین و عێراق ئاستى ساڵی رابردوو تێپەڕێنێت و بگاتە نزیکەى 60 ملیار دۆلار.

حەیدەر روبەیعی، سەرۆکی ئەنجوومەنی هاوکاریی عێراق – چین بە رۆژنامەى سەباحی راگەیاندووە، بەهۆی زیادبوونی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و چینەوە، پێشبینیدەکرێت قەبارەی ئاڵوگۆڕی نێوان هەردوو وڵات زیاتر بێت لە قەبارەی ئاڵوگۆڕی ساڵی رابردوو کە 54 ملیار دۆلار بوو.

باسی لەوەشکردووە، زیادبوونی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات کاریگەری دەبێت لەسەر ئابووری عێراق، دەبێـتە هۆی گەشەپێدانی کارگەکان و فراوانکردنی و گواستنەوەی دارایی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

ئەوەشی خستووەتە روو، لە ئێستادا رێژەیەکی زۆر پارەی عێراقی لە ناو بانکی سینشوری چیندا هەیە و دەتوانرێت وەبەرهێنانی لە ناوخۆی عێراقدا پێبکرێت. 

گوتیشی، "عێراق و چین هاوکارییەکی باش لەنێوانیان هەیە لە کەرتی نەوتیدا و دەتوانرێت ئەو هاوکارییە فراوانتر بکرێت بۆ کەرتەکانی دیکە لە عێراق".

loading....