نەخۆشیی گەنم چییە؟

د. زانیار نووری ئاغال، پسپۆڕی نەخۆشییە هەناوییەکان
كە ناوی (نەخۆشیی گەنم) دەبیستیت، خەیاڵت دەڕوات بۆ نەخۆشییەکە لە منداڵدا. لەڕاستیدا هەموو تەمەنێک ئەگەری هەیە تووشی ئەم نەخۆشییە ببێت.
ئەم نەخۆشییە لە ئەنجامی تێکچوونی سیستمی بەرگریی لەشەوە دروستدەبێت کە ماددەی گەنم و هاوشێوەکانی لە جۆ، جاجم و شۆفان بە مەترسیی دەبینێت و وادەکات ریخۆڵەی نەخۆش هەڵمژینی تێکبچێت.
نیشانەکان: لەوانەیە هیچ نیشانەیەکی ئاشکرای نەبێت و بەهۆی نەخۆشییەکی دیکەوە بدۆزرێتەوە، وەکو شەکرەی جۆری یەک:
سکچوونی بەردەوام، لاواز بوونی جەستە و کەم خوێنیی.
چارەسەر: وازهێنان لە هەموو جۆرێکی گەنم، جۆ و جاجم. چارەخواز نابێت بە هیچ جۆرێک لەو خۆراکانە نزیکبکەوێتەوە، جگە لە شۆفان کە دەتوانێت بڕێکی کەمی لێ بخوات.
چاودێریکردن لەلایەن پزیشکەوە بەپێی خشتەیەک، تەنانەت گەر نیشانەشی نەبوو چونکە نەخۆشیەکە زۆرکات بە تەنیا نییە و ماکی دیکەی لەگەڵە.