مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیانکردووەتەسەر ئامانجێکی گرنگ لە باکووری ئیسرائیل.
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە درێژەی رێبازەکەیان بۆ پاڵپشتیکردن لە گەلی فەڵەستین و لوبنان و بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل و وەڵامی ئەو کۆمەڵکوژیانەی لە دژی خەڵکی مەدەنی دەکرێت، بەتایبەت منداڵان، ژنان و بەساڵاچووان، هێرشیانکردووەتەسەر ئامانجێکی گرنگ لە باکووری ئیسرائیل".
ئاماژەی بەوەشکردوو، هێرشەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە و لە هێرشەکانیشیان بەردەوام دەبن.
لەچەند مانگی ڕابردوودا ئەم گرووپە چەکدارییەی عێراق بەهۆی جەنگی غەززە و لوبنانەوە چەندین جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان بۆ سەر پێگە جیاوازەکانی ئیسرائیل ئەنجامداوە.