خەڵاتە نیشتمانییەکانی ئەمریکا بۆ وەرگێڕانی شیعر و دەق دابەشکران

خەڵاتە نیشتمانییەکانی ئەمریکا بۆ وەرگێڕانی شیعر و دەق دابەشکران، کە لەمساڵدا بەشدارییەکی گەورەیان کردووە لە بەرەوپێشبردنی زمانی ئینگلیزییدا.

بە ناونیشانی، "ئەو وەرگێڕە ئەدەبییانەی بەشدارییەکی گەورەیان کردووە لە ئەدەبیاتی ئینگلیزییدا لەڕێگەی دروستکردنەوەی هونەرییانەی ئەدەب لە ئاستی بەرزی بڵاوکردنەوەدا"، خەڵاتە نیشتمانییەکانی ئەمریکا بۆ وەرگێڕانی ئەدەبی دابەشکران.

لە ئاستی وەرگێڕان بۆ داڕشتنەوەی دەق و شیعر، دوو براوە دیاریکران، کە هەریەکێکیان نازناوی باشترین وەرگێڕی ئەدەبیی ساڵیان پێدەبەخشرێت هاوتای چوار هەزار دۆلار. هەریەک لە وەرگێڕان، پیەغ ئالفێری بۆ وەرگێڕانی شیعر و مارۆسیا کاستالدی بۆ وەرگێڕانی دەق، توانییان ببن بە براوە، کە هەریەک لە ناونیشانەکانی: And the Street و The Hunger of Womanـیان لە زمانەکانی فەڕەنسی و ئیتاڵییەوە وەرگێڕاوتە سەر زمانی ئینگلیزی.