سەرەکیترین نیشانەکانی گرێی پەنکریاس

test
پەنکریاس بەرپرسە دەردانی ئنسۆلین و هەندێک ئەنزیمی تایبەت بە هەرس

پەنکریاس ئەندامێکە کە لە جەستەدا چەند هۆرمۆنێکی گرنگی وەکو ئنسۆلین و گلوکاگۆن دەردەدات، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین ئەنزیمی گرنگ دەردەدات کە لە پرۆسەی هەرسکردندا رۆڵی گرنگیان هەیە.
هۆرمۆنی ئنسۆلین یارمەتیی خانەکانی جەستە دەدات شەکر لە خوێنەوە وەربگرن بۆئەوەی وزەیان دەستبکەوێت، ئەمەش وادەکات رێژەی شەکر لە خوێندا نزمببێتەوە.
هاوکات گلوکاگۆن وادەکات شەکری خەزنکراو لە جگەرەوە بچێتە ناو خوێنەوە، بەمەش ڕێژەی شەکر لە خوێندا زیاددەکات.

وەکو هەموو ئەندامەکانی دیکەی جەستە، پەنکریاس لەوانەیە تووشی گرێی شێرپەنجەیی و ناشێرپەنجەیی ببێت، سەرەکیترین نیشانەکانی گرێی پەنکریاس ئەمانەن

  1. زەردبوونی سپێنەی چاو و پێست و بەهێواشی توندیی زەربوونەکە زیاددەبێت
  2. خورانی پێست، لەگەڵ تەشەنەکردنی گرێکەدا وردەوردە توندتر دەبێت و لە چەند بەشێکی جەستەدا خورانەکە روودەدات و هۆکاری باو نادۆزیتەوە بۆ خورانەکە.
  3. گۆڕان لە رەنگی میز و پیسایی، بە جۆرێک میز بەرەو رەنگی تۆخ و هەندێجار وەکو چای لێیەت
  4.  رەنگی پیسایی بەرەو سپی دەچێت، لەگەڵیدا دەکرێت بەدهەرسی، ئازاری ناوسک و پشت و هەندێجار ئێڵنج و رشانەوە و دابەزینی کێش بەبێ ویستی کەسەکە
  5. هەندێجار خەستبوونەوە و مەیینی خوێن لە پەلەکانی خوارەوەدا
  6. تووشبوونی کتوپڕ بە شەکرە لە تەمەنەکانی ناوەڕاست و بەساڵاچوواندا، دەکرێت نیشانەی گرێی پەنکریاس بێت.

د. بەرهەم محەمەد ساڵح، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گشتی