دەیان هەزار بلیتی کۆنسێرتەکانی ئۆوەیسس رەتکرانەوە

test

بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی مامەڵەکردنی نایاسایی و رێگریکردن لە هەڵئاوسان، دەیان هەزار بلیتی کۆنسێرتە موزیکییەکەی ئۆوەیسس رەتکرانەوە.

لەماوەی رابردوودا و لەسەر پێگە لاوەکییەکانی سەر تۆڕەکانی ئینتەرنێت، سەدان هەزار بلیتی کۆنسێرتە نوێیەکەی گروپی موزیکیی بەریتانی ئۆوەیسس فرۆشران، ئەمەش پاڵنەر بوو بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکان و دروستبوونی جیاوازییەکی زۆر لەنێوان بلیتە رەسەنەکان و ئەوانەی بە دەستی دووەم دەفرۆشرانەوە.

بەمەبەستی رێگریکردن لەم دیاردەیە، گروپی ئۆوەیسس و کۆمپانیا بریکارەکان، زیاتر لە 50 هەزار بلیتیان رەتکردووەتەوە و رایدەگەیەنن بەم نزیکانە و بەشێوەیەکی یاسایی بلیتەکان لەڕێگەی پێگە فەرمییەکانەوە وەردەگرنەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سەرانسەری جیهانەوە و لە 158 وڵاتی جیاوازەوە بلیتەکان کڕدراون، لەکاتێکدا 10 ملیۆن هەوادار لە چاوەڕوانی ئەم کۆنسێرتانەدان، تەنها ملیۆنێک و 400 هەزار دۆلار لەڕێگەی پێگە فەرمییەکانەوە فرۆشراون.

لە ساڵی 2009ـەوە گروپی ئۆوەیسس پێکەوە هیچ چالاکییەکی موزیکییان نەبووە، یەکگرتنەوەیان خرۆشانێکی زۆری دروستکردووە و بڕیارە لە رێکەوتی چواری تەمموزی 2025ـەوە دەست بە گەشتەکەیان بکەن و لە شانشینی یەکگرتووەوە دەگەن بە ئەمریکا و مەکسیک و ژاپۆن.

loading....