کۆتا رۆژەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت

test
کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان و دۆناڵد ترەمپ بەربژێری کۆمارییەکان

لەکاتێکدا بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا پێینایە هەفتەی کۆتایی، کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان لە ویلایەتە یەکلاکەرەوەکانی کارۆلاینای باکوور و دواتر پێنسیلڤانیا و ویسکۆنسنەوە دەرکەوت، دۆناڵد ترەمپی رکابەریشی لە کارۆلاینای باکوورەوە درێژەی بە بانگەشەکانیدا.

ترەمپ وەڵامی گوتەیەکی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکای دایەوە، کە لایەنگرانی ترەمپی بە "زبڵ" نابردبوو و گوتی: وەڵامی من بۆ جۆ و کامالا زۆر سادەیە، تۆ ناتوانیت سەرکردایەتیی ئەمریکا بکەیت ئەگەر ئەمریکییەکانتان خۆشنەوێت.

کامالا هاریسیش ناچار بوو خۆی لە لێدوانەکانی جۆ بایدن دوور بخاتەوە و سەرنجی خستە سەر 3 ویلایەتی گرنگ لە 7 ویلایەتە یەکلاکەرەوەکەی گۆڕەپانی کێبڕکێکە.

تاوەکو ئێستا زیاتر لە 57 ملیۆن کەس لە رێگەی دەنگدانی پێشوەختە، یان بە پۆست دەنگەکانیانداوە، بە بەراورد بە دەنگدانی پێشوەختەی هەڵبژاردنی پێشووی ساڵی 2020 بەرێژەی 35% زیاتر لەمساڵدا دەنگ دراوە، لەکاتێکدا هێشتا دەنگدانی پێشوەختەش بەردەوامە.

loading....