ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی ئیسپانیا بۆ 95 کەس بەرزبووەوە

دیمەنێک لە لافاوەکەی ئیسپانیا. فۆتۆ: AFP

تیمەکانی فریاکەوتن و بەرپرسانی حکومەتی ئیسپانیا رایانگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە لافاوەکەی ئیسپانیا گیانیانلەدەستداوە، بۆ 95 کەس بەرزبووەتەوە.

لافاوەکەی ئیسپانیا بووەتە کوشندەترین کارەسات لەو وڵاتەدا لەماوەی دەیان ساڵی رابردوودا.

لە راگەیەندراوێکدا، دەستەی هەماهەنگیی خزمەتگوزارییە فریاگوزارییەکان لە هەرێمی ڤالێنسیا، رایگەیاند 95 کەس تاوەکو ئێستا گیانیانلەدەستداوە.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌، 30ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، خزمه‌تگوزاریی فریاگوزاریی ئیسپانیا رایگه‌یاند، شەپۆلێکی باران و بای بەهێز و کەشی ناسەقامگیر وڵاتەکەی گرتووەتەوە بەتایبەت شاری ڤالێنسیا کە زۆرترین زەرەرمەندی ئەو لافاوەیە.