یەکێتی لە بەغداد سکاڵای لەسەر 'هەژماری من' و رێگریکردن لە 'تەوتین' تۆمارکرد

test
تیمی یاسایی و نوێنەرانی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دادگای  لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغداد سکاڵای لەسەر 'هەژماری من' و رێگریکردن لە جێبەجێکردنی 'تەوتین' تۆمارکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ـی تشرینی یەکەمی 2024، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگەی تیمێکی یاسایی و ئەندامانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سکاڵای یاسایی لەسەر 'هەژماری من' و رێگریکردن لە جێبەجێکردنی تەوتین لە دادگای  لێکۆڵینەوەی کەرخ تۆمارکرد.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، سکاڵاکە لەسەر بەزۆر ناچارکردنی فەرمانبەرانە بە کردنەوەی هەژماری بانکی لە 'هەژماری من' لە بانکە ناحکومییەکان بە پێچەوانەی بڕیاری دادگای فیدراڵی و دادگای لیکۆڵینەوە سکاڵاکەی قبوڵکرد و دەستیکردووە بە رێکارە یاساییەکانی خۆی.

loading....