گرێی منداڵدان (گرێی رەحم) لە جۆری فایبرۆید باوترین جۆری گرێی ناشێرپەنجەیی منداڵدانە کە لە گەشەکردنی نائاسایی ماسولکە و فایبەر لەناو یان چواردەوری منداڵداندا دروستدەبێت، و 20%ـی خانمان دووچاری ئەم گرێیە دەبن.
هۆکارەکانی دروستبوونی گرێی منداڵدان:
- بۆمـــاوە
- قەڵەوەی و کێشزیادی
- گۆڕانە هۆرمۆنییەکان
- کەمیی ڤیتامین دی
- ئەو خانمانەی لە تەمەنی پێش 10 ساڵی دەکەونە سووڕی مانگانەوە
- هەندیک هۆکاری نەزانراو
نیشانەکانی گرێی منداڵدان ؟
زۆرجار گرێی منداڵدان هیچ نیشانەیەکی نییە، هەندێجار ئەم نیشانانەی خوارەوە بەدی دەکرێت، ئەویش بەگوێرەی قەبارە و شوێنی گرێکە دەگۆڕێت:
- بەردەوامبوونی سووڕی مانگانە (لە گەڵ خوێنی زیاتر) بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک
- بوونی ئازاری منداڵدان
- تونــدبـــوونی ناوسک
- ئـــازاری حــەوز
- قورسیی میزکردن
- ئاڵۆزی لە پیتاندن و دووگیانی (بە تایبەت ئەگەر گرێکە لەناوپۆشی منداڵداندا بێت)
چارەسەرەکانی گرێی منداڵدان چین؟
یەکەم: چاودێریی بەردەوام لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوونـەوە، ئەویش بە ئەنجامدانی سۆنار ئەگەر هاتوو نیشانەکانی نەبوو
دووەم: چارەسەرکردنی ئەو حاڵەتانەی کە لە ئەنجامی ئەو گرێ یە دروست بووە وەکو ئازار و خوێن بەربوون.
سێیەم: هەندێجار پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت ئەویش بە لابردنی گرێکە یان دەرهێنانی منداڵدان بەتەواوەتی کە ئەمەش لە لایەن پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون بڕیاری لەسەر دەدرێت
د. پۆیلە حەبیب زەنگەنە، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون