هۆڵى داخراوى یانه‌ى وه‌رزشى سلێمانیه‌و ئامێزى بۆ یه‌كه‌م یاریی یانه‌ى سلێمانى له پاڵه‌وانێییه‌تى تۆپى ده‌ستى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراق بۆ وه‌رزى ئه‌مساڵ كردووه‌ته‌وه .
یارییه‌كه له نێوان هه‌ردوو تیپى تۆپى ده‌ستى یانه‌ى سلێمانى و كه‌ربه‌لا بوو، له چوارچێوه‌ى گه‌ڕى دووه‌مى خوله‌كه.
سلێمانى له مێژووى ئه‌م پاڵه‌وانێتییه یه‌كجار بووه به پاڵه‌وان ئه‌ویش وه‌رزى 2007 بوو ، به‌ڵام چه‌ند وه‌رزێكه ئاستى وه‌ك پێویست نییه‌و وه‌رزى رابردووش له پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌شدارنه‌بوون ، بۆ وه‌رزى ئه‌مساڵیش به هێنانى چه‌ند پیشه‌گه‌رێك و چه‌ند یاریزانێكى گه‌نجى شاره‌كه‌ى خۆیان ده‌یانه‌وێت له پاڵه‌وانێتییه‌كه شوێن ده‌ستیان دیار بێت .
گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه به پێشكه‌وتنى كه‌ربه‌لاى میوان به ئه‌نجامى 17-11 كۆتاییهات و له گێمى دووه‌میش یانه‌ى میوان باڵاده‌ستى زیاترى نواند‌و سه‌ره‌نجام به ئه‌نجامى 32 گۆڵ به‌رامبه‌ر 23 گۆڵ یارییه‌كه‌یان له سلێمانى برده‌وه و یه‌كه‌م شكستیان دووچارى یانه‌ى میواندار كرد پاش ئه‌وه‌ى یانه سوورپۆشه‌كه له گه‌ڕى یه‌كه‌م میوان بوو.
خولى تۆپى ده‌ستى بژارده‌ى یانه‌كانى عێراق ئه‌مساڵ به به‌شداریی 15 یانه ده‌بێت و سیستمى یارییه‌كانیش به شێوازى چوون و هاتن ده‌بێت.