عێراق و ئێران لە سیاسەتی ئابووریی چین و ئەمریکادا

ئاڵای ئەمریکا و چین

قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانیی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و بە دیاریکراویش لەگەڵ عێراق و ئێران نا هاوسەنگە، لە کاتێکدا قەبارەى بازرگانیى چین لەگەڵ هەردوو وڵاتەکە لە ئاستێکى بەرزدایە.

بەگوێرەی داتاکان لە ساڵی 2023ـدا هەناردەی چین بۆ عێراق لە 50 ملیار دۆلار نزیکبووەتەوە و هەناردەی عێراقیش بۆ چین کە خۆی لە نەوت و بەرهەمەکانیدا دەبینێتەوە، گەیشتووەتە 35 ملیار دۆلار، لە کاتێکدا لە هەمان ساڵدا ئەمریکا بەبری 2.25 ملیار دۆلار شمەک و کاڵای بۆ عێراق ناردووە و عێراقیش بەبری 8.5 ملیار دۆلار نەوتی خاوی بۆ ئەمریکا ناردووە.

سەبارەت بە ئێران کە چوارەم وڵاتی خاوەن زۆرترین نەوتە، چین توانیویەتی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کەرتی نەوتی ئێران وەک هەلێک بقۆزێتەوە و بە هەمان شێوەی عێراق ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێرانیش پێشبخات.

بەجۆرێک هەناردەی چین بۆ ئێران لە 2023ـدا 9.5 ملیار دۆلار بووە و هەناردەی ئێرانیش بۆ چین 5 ملیار دۆلار بووە، کە بە زۆری فرۆشتنی نەوت بووە، لە بەرامبەریشدا ئەمریکا لەگەڵ ئێران بازرگانییەکەى لە خانەی ملیاردا نییە و لەخانەى ملیۆنیدا.

لە ساڵى 2023 دا هەناردەی ئەمریکا بۆ ئێران 46 ملیۆن دۆلار بووە، لە بەرامبەردا زەعفەران، فستق، فەرش و چەند بابەتێکی دیکەی بەبڕی 10.9 ملیۆن دۆلار لە ئێران کڕیووە.