ئەمڕۆ ئەنجامی زانکۆلاین رادەگەیەندرێت

test
زانکۆی سلێمانی. فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی زانکۆلاین بۆ دەرچوانی پۆلی 12 رادەگەیەندرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 3ـی تشرینی دووەمی 2024، کاتژمێر 12:00 ئەنجامى زانکۆلاین بۆ دەرچووانى پۆلی 12ـی ئامادەیی رادەگەیەنن.

پێشتر، د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ـی راگەیاندبوو، هەموو ئەو خوێندکارانەی فۆرمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە ناویان دەگەڕێتەوە و وەردەگیرێن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت: دوای راگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین، لە رۆژی 10ـی تشرینی دووەمی 2024، پرۆسەی خوێندنی قۆناغی یەکەم لە زانکۆکان دەستپێدەکات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە پێویستی دەزانێت وەرگیراوەکان لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان راستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن بۆ ئەو مەبەستەش زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ئامادەکاریی پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵی خوێندنی 2024 – 2025.

loading....