ئه‌نجامى تیروپشكى گه‌ڕى یه‌كه‌مى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى كوردستان

test

لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونی سەرجەم نوێنەری یانە بەشداربووەکان، تیروپشکی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان بەڕێوەچوو، کە بڕیارە یەکەم گەڕی یارییەکان لە حەوتی ئەم مانگەدا ئەنجامبدرێت.

لیژنەی خولەکە رایگەیاند، کە هاوشێوەی وەرزەکانی رابردوو سیستمی یارییەکان بەشێوازی چوون و هاتن دەبێت و ئەم وەرزەی خولی نایاب چوار یانەی ریزبەندی کۆتایی دادەبەزنە خولی پلە یەکی وەرزی داهاتوو.

یانەی سەیدسادق و هەولێر یەکەم یاری وەرزی نوێی خولەکە ئەنجامدەدات، لەهەمان گەڕدا یانەی شێروانەی سێیەمی وەرزی رابردوو میوانداری هەندرێن دەکات، هەروەها یانەی رانیە رووبەڕووی برایەتی دەبێتەوە.

لەبەردەوامی یارییەکانی گەڕی یەکەم، یانەی ئاکرێی پاڵەوانی وەرزی رابردوو بەرامبەر چوارقوڕنە یارییدەکات، هاوکات سیروانی نوێ رووبەڕووی ئارارات دەبێتەوە.

لەدوایین سێ یارییدا، یانەی شەقڵاوە میوانداری پێشمەرگەی هەولێر دەبێتەوە، هاوکات دەربەندیخان و پیشەسازی رووبەڕوودەبنەوە، زاخۆ و رزگاریش دوایین یاریی ئەنجامدەدەن.