سه‌یدسادق یەکەم یەکەی مەشق و راهێنانی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ ئه‌نجامده‌دات

test

یانەی سەیدسادق، بەپێچەوانەی هەموو پێشبینییەکانەوە بەشێوەیەکی فەرمی بەشداریکردنی لە وەرزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان راگەیاند.

یانەی سەیدسادق، بەسەرۆکایەتی تەیبی حاجی رەشید، لەماوەکانی رابردوودا بەدەست قەیرانی داراییەوە دەیناڵاند و هیچ لایەنێک ئامادەنەبوو کێشەکانیان بۆ چارەسەربکات، بەڵام دوای راکێشانی تیروپشکی وەرزی نوێی خولەکە دەرکەوت، کە سەیدسادق بەشداری دەکات و لەیەکەم تاقیکردنەوەیدا لە یاریگەی خۆی میوانداری یانەی هەولێر دەکات.

سەرۆکی یانەی سەیدسادق، لەلێدوانێکی تایبەتدا بە کەناڵ 8ـى راگەیاند، کە موسعەب عەباسی راهێنەری پێشووتری یانەکانی مەسافی و دیالە، ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی شارەزووری پێبەخشراوە، هاوکات ئەمڕۆ یەکەم یەکەی مەشق و راهێنانی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ لە یاریگەی خۆیاندا ئەنجامدەدەن و وابڕیارە کۆمەڵێک گرێبەستی نوێش بۆ یانەکە ئەنجامبدەن.