بەرزیی رێژەی چەوری لە خوێندا هۆکارە بۆ کۆبوونەوەیان لە بۆرییەکانی خوێندا ئەمەش دەبێتەهۆی گیرانی بۆرییەکانی خوێن، هۆکارەکانی ئەم بەرزییەش بریتینلە ئەو خۆراکانەی کە بڕێکی زۆر لە چەورییان تێدایە، وەزرشنەکردن، زۆری کێش، جگەرەکێشان و خواردنەوەی کحولە.
هەربۆیە سیستمێکی خۆراکیی تەندروست تەنیا لە دابەزاندنی کێشدا سوودی نییە، بەڵکو یارمەتیی کەمکردنەوەی مەترسیی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشکیش دەدات.
هەربۆیە گرنگە کە زیاتر ئەو جۆرانەی خۆراک لە ژەمەکاندا هەبن کە تەندروستن و یارمەتیی کەمکردنەوە و رێکخستنی چەوریی خوێن دەدەن.
چین ئەو میوانەی کە یارمەتیی کەمکردنەوەی چەوریی خراپی خوێن دەدەن؟
- سێو: رۆژانە خواردنی دوو سێو یارمەتیی هەرسکردنی چەورییە خراپەکان دەدات و رێژەکەیان کەمدەکاتەوە
- ئەڤۆکادۆ: دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و یارمەتیی زیادکردنی رێژەی چەوریی باش (HDL) دەدات و چەوریی خراپ (LDL) کەمدەکاتەوە
- شاتووەکان: دەوڵەمەندن بە ریشاڵە سروشتییەکان و هەڵمژینی چەوری بۆناو خوێن کەمدەکاتەوە، باشترین جۆری شاتووەکانیش بریتینلە شلک و توتڕک
- ترێی سوور: ئەم میوەیە رێژەی نیتراتی ئۆکسجین لە خوێندا زیاددەکات کە وادەکات رێژەی چەوریی خراپ کەمببێتەوە، بەتایبەتی ئەگەر رۆژانە 500 گرام لە ترێی سوور بخورێت
- پرتەقاڵ: دەوڵەمەندە بە پێکتین کە جۆرە ریشاڵێکە یارمەتیی کەمکردنەوەی ئەم چەورییە دەدات
سەرەڕای ئەمانەش گرنگە کە ژەمەکان هەمەڕەنگ بن و چەندین جۆری جیاواز لە میوە و سەوزەیان تێدابێت.