شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبوونەوە و تاوتوێی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانیان کرد.
کاروان یاروەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە کەناڵ8ـی گوت، شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە.
کاروان یاروەیس ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکە پرسی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێکراوە.
شاندەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێکهاتبوون لە خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق، کاروان یاروەیس و نەرمین مەعروف، ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.