دوای ئەوەی فەنەرباخچە لە یارییەکەیان بەرامبەر بە تراپزۆن سپۆر سەرکەوتنیان بەدەستهێنا، لە دوای تەواوبوونی یارییەکە جۆزێ مۆرینیۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رەخنەی تووندی لەخولەکە گرت و بەمەش هاندەرانی تورکیا لەسەر ئەو قسەیەی راهێنەرە پۆرتوگالەکە تووڕەبوونییان نیشاندا.
فەنەرباخچە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لە یارییەکە دوو پەناڵتی بۆ تراپزۆن ئەژمارکرا، ئەمەش بووە هۆی تووڕەبوونی مۆرینیۆ و دوای یارییەکە بەم شێوازە قسەی لەسەر خولەکە کرد :
من تەماشای خولی تورکیام نەدەکرد تاوەکو هاتمە ئێرە، کێ لە دەرەوەی تورکیا تەماشای خولی تورکیا دەکات ؟ لە ئەوروپا پرێمەرلیگ، خولی ئەڵمانی و فەرەنسی و پۆرتوگالی و ئیسپانی هەیە، بۆ دەبێت تەماشای خولی تورکیا بکەن ؟ من خۆم یەکێک بووم لەوانەی نەمدەزانی خولی تورکیا چییە، کاتێک دەرهێنەر و سەرۆکی یانەکەم بینی، ئینجا بۆم دەرکەوت دەبێت یاریزانەکان بناسم، بۆیە پێش ئەوە نەمدەزانی خولی تورکیا چییە، کەشەکەی زۆر تاریکە، زۆر بۆنی ناخۆشە، بەڵام تازە ئەوە ئیشی منە و دەبێت هەموو شتێک پێشکەشی یانەکەم و ئیشەکەم بکەم..
جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری فەنەرباخچە.
جۆزێ مۆرینیۆ، دوای ئەوەی وەرزی رابردوو لە یانەی رۆما دوورخرایەوە، پەیوەندی کرد بە خولی نایابی تورکیا و یانەی فەنەرباخچە، یانەکەش بە کۆکردنەوەی 23 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی دەبیندرێت.