لە یەکێک لەسێ یارییەکانی کە ئەمڕۆ لە گەڕی 11ــی سێریا ئەی ئەنجامدەدرێت، لازیۆ لە یاریگەی ئۆڵیمپیکۆ میوانداریی کالیاریی دەکات، کە دووەمجارە لە ساڵی 2024 رووبەڕوودەبنەوە.
لازیۆ لەم وەرزە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەهێز دەردەکەوێت، لە ئێستادا لە دوایی ئەنجامدانی 13 یاریی پلەی شەشەمی ریزبەندیی گرتووە، پێشبینیش دەکرێت ئەگەر بردنەوەی زیاتر بەدەستبهێنیت و بەم شێوەیە بەهێز بێت، لەوانەیە تۆپ پێنجی ریزبەندیی بگرێت.
لازیۆ لە کۆی 13 یاریی لە یۆرۆپالیگ و سێریا ئەی ئەنجامیداوە تەنیا سێ شکستی هەیە، لە بەرامبەردا نۆ بردنەوە و یەکسانبوونێکی تۆمارکردووە.
یانەکە سەڕەرای ژمارەی یاریزانە پێکراوەکانیشی هێڵی بەرگری و هێرشبەریی یانەکە تاوەکو ئێستا نایاب بووە، بەجۆرێک لە سەرجەم یارییەکاندا 32 گۆلی تۆمارکردووە و 14 گۆڵیشی لێکراوە، لە دوایین سێ یاریشیاندا زیاتر لە دوو گۆڵیان تۆمارکردووە.
کالیاری رکابەریشی کەس لە بارودۆخی تێناگات، سەرەتای وەرز تاوەکو پێنچ یاریی لەسەریەک بردنەوەی نەبوو، دواتر هاتەوە سەر رێرەوی بردنەوە و دووبارە لێی ون بووەوە، چونکە لە کۆی 12 یاریی لە کۆپا ئیتاڵیا و سێریا ئەی ئەنجامیداوە، پێنچ شکست و چوار بردنەوە و یەکسانبوونێکی تۆمارکردووە.
کالیاری لە دەرەوەی یاریگەی خۆی هەرگیز باش نەبووە، لە دوایین 10 یاریی تەنیا دوو یاریی بردوەتەوە، گەرچی یانەکە لە پلەکانی خوارووی ریزبەندی خۆی دەبینێتەوە، بەڵام ناشبێت تواناکانی بە هەند وەربگرین، چونکە هەر لە دوایین 10 یارییدا یوڤێنتۆس و ئینتەری لە دەرەوەی یاریگەی خۆی تووشی یەکسانبوون کردووە.
ئەگەر ئاوڕێکیش لە مێژووی رووبەڕووبونەوەی هەردوو جەمسەرەکە بدەینەوە، 38 یارییان ئەنجامداوە، لازیۆ 24 بردنەوە و کالیاری حەوت بردنەوەی بەدەستهێناوە، حەوت یەکسانبوونیش روویداوە، دوایین رکابەریشییان دەگەرێتەوە بۆ مانگی دووەم ئەمساڵ کە هەر لازیۆ براوە بوو..