خانمێکی 16 ساڵ دەیەوێت پەیوەندی بە بواری فۆرمولا 1ــەوە بکات

کچێکی مەکسیکی بەناوی ئیڤانا ریچاردز، کە تەمەنی 16 ساڵە، خەونی هەیە کە ببێتە شۆفێرێکی بواری فۆرمولا وەن و هێشتا مۆڵەتی شۆفێریشی نییە.

شۆفێرانی فۆرمولا بە گشتی دەبێت بە چەند قۆناغێکی مەشق و راهێنانی قورسدا تێپەڕن لە منداڵیەوە، بە لایەنی کەمەوە لە 16 ساڵی دەتوانن ئەو ئاستە پەیدا بکەن کە بتوانن لە فۆرمولا وەن پێشبڕکێ ئەنجامبدەن.

ئیڤاناش دەیەوێت ببێتە شۆفێرێکی فۆرمولا وەن و لە هەوڵدایە بۆ تێپەڕاندنی تاقیکردنەوەکان، کە خۆی شۆفێری زنجیرە پێشبڕکێیەکانی سوپەر کۆپایە، هاوشانی باوکی پێشبڕکێ دەکات و  تاوەکو ئێستاش تاکە خانمی شۆفێرە لە نێو پێشبڕکێیەکە و سێ ناسناوی بردووەتەوە.

لە وەرزی نوێ ئیڤانا هەوڵدەدات پەویوەندی بە زنجیرە پێشبڕکییەکانی فۆرمولاوە بکات، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت قۆناغی پاڵاوتن و تاقیکارییەکان تێپەڕێنێت، کە دوایین خانمە شۆفێر توانیبێتی لە دەرەوەی ئەکادیمیای فۆرمولا وەن ئەو کارە بکات جیۆڤانا ئاماتی بوو لە ساڵی 1992.