ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی نەوتی هەرێمی كوردستان و سەرژمێرییەوە چەند بڕیارێكی دەركرد

کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق. فۆتۆ: نووسینگەى راگەیاندنى ئەنجوومەنى وەزیران

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد و رەزامەندیی پیشاندا بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەیەك بە كەناڵ8ـی راگەیاند، بەغداد رازی بووە تێچووی بەرهەمهێنانی یەک بەرمیل نەوت لە شەش دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد بکات و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندیی دەربڕیوە بۆ سەرژمێری پشت بە تۆماری ساڵی 1957 ببەسترێت.

بەگوێرەی زانیارییەكانی سەرچاوەكەی كەناڵ8، هەر خێزانێك لە تۆماری ساڵی 1957 ناوی نەبێت بە خەڵکی کەرکوک لەقەڵەم نادرێت.