نرخی بیتکۆین لە ماوەی 24 کاتژمێردا 10% بەرزبووەوە

لۆگۆى بیتکۆین لەسەر ATM ێک لە هۆنگ کۆنگ. فۆتۆ: AP

بەهۆی بەردەوامیی بەرزبوونەوەی دەنگەکانی ترەمپ بەرامبەر بە کامالا هاریس، بۆرسەی دراوە دیجیتاڵییەکان بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمارکرد و نرخی بیتکۆین لە ماوەی 24 کاتژمێردا نزیکەی 10% بەرزبووەوە و نرخەکەى گەیشتە 74 هەزار و 200 دۆلار.

بەهۆی پشتگیرییەکانی دۆناڵد ترمپ، بەهێزترین دراوی دیجیتاڵی کە بیتکۆینە، لە ماوەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا، باشترین قازانجى بەدەستهێناوە.

بەردەوام پشتگیریکردنى دۆناڵد ترەمپ، بۆ بازاڕەکانی بیتکۆین و کریپتۆ، لە کەمپەینی بانگەشەکانی هەڵبژاردندا، سەرنجی بازرگان و لایەنگرانیی دراوە دیجیتاڵییەکانی بۆخۆی راکێشاوە.

ترەمپ لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا لایەنگریی لە دراوە دیجیتاڵییەکان کردووە و سوێندی خواردووە، ئەمریکا بکاتە پایتەختی بیتکۆین لە جیهاندا.

بیتکۆین لە 24 کاتژمێردا
5ـی تشرینی دووەمی 2024
68,237 دۆلار
6ـی تشرینی دووەمی 2024
74,200 دۆلار
10% بەرزبووەتەوە