چەند پارچەیەکی سەمەرە و جیاوازی کەشتیی تایتانیک دەفرۆشرێن

چەندین پارچەی سەرنجڕاکێش و جیاوازی پاشماوەی کەشتیی تایتانیک زیادکردنی ئاشکرایان بۆ دەکرێت.

خەڵووزی ئەو کوورەیەی لە بزوێنەری کەشتیی تایتانیکدا بەکارهێنراوە، هاوتای هەزاران پارچەی شوێنەواریی و تێکشکاوی کەشتییەکە، لە بەریتانیا دەفرۆشرێن و پێشبینی دەکرێت نرخێکی زۆر کۆبکەنەوە.

کۆکراوەکە بەنزیکەی لە 150 پارچەی جیاواز پێکهاتووە، کۆکراوەیەکی تایبەتی کەشتیی تایتانیکە و لەلایەن مۆزەخانەی گەنجینەی کەشتییە تێکشکاوەکانەوە خاوەندارێتیی دەکرێت.

زیادکردنی ئاشکرای ئەم پارچانە دەستیپێکردووە و پێشبینی دەکرێت هەزاران پاوەند کۆبکەنەوە، لە دیارترینی ئەم پارچانەش، ئەو خەڵووزە بەردینەیە، کە لە کوورەی کەشتییەکەدا وەکو سووتەمەنی بەکارهێنراوە، کە پیێشبینی دەکرێت بەتەنها بڕی 800 دۆلار کۆبکاتەوە، پارچەکانی دیکەش: کاتژمێری دەستی، پێداویستیی رۆژانە، پارچە تەختە و پارچەی مێژوویی لەخۆدەگرن.