/

پێشبڕکێی نێودەوڵەتی پەرەگلایدەر له‌ سلێمانى ده‌ستیپێكرد

پێشبڕکێی نێودەوڵەتی وەرزشی ئاسمانی (پەرەگلایدەر) له‌ ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت له‌ پارێزگاى سلێمانى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ به‌شداریی 13 وڵات و 120 په‌ره‌شواته‌وان ده‌ستیپێكرد، بریاره‌ ركابه‌رییه‌كانى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ به‌رده‌وام ببێت.

پێشبڕکێكه‌، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى فیدراسیۆنى نێوده‌وڵه‌تى وه‌رزشى ئاسمانى جیهان و به‌ چاودێرى یه‌كێتی ئه‌و یارییه‌یه‌ له‌ كوردستان و عێراق .

له‌ یه‌كه‌م رۆژى پێشبڕکێكه‌ قۆناغى یه‌كه‌مى ركابه‌رییه‌كان به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رجه‌م به‌شداربووه‌كان و ئاماده‌بوونى میوانێكى زۆر به‌رێوه‌چوو، بریاریشه‌ له‌ دووه‌م و سێیه‌م رۆژى ركابه‌رییه‌كان به‌هێزى زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت و سه‌ركه‌ووتووه‌كانى پێشبڕکێكه‌ ده‌ستنیشانبكرێت.

له‌ ئامێزگرتنى شارى سلێمانى بۆ ئه‌و دیداره‌ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى فیدراسیۆنى نێوده‌وڵه‌تى وه‌رزشى ئاسمانى جیهان وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌مه‌ تاوه‌كو له‌ داهاتوو پێشبڕکێكه‌ به‌هێزتر به‌ڕێوه‌بچێت.