کۆریای باشوور 15 ملیۆن دۆلار سزای مێتا دەدات

لۆگۆی کۆمپانیای مێتا
لۆگۆی کۆمپانیای مێتا

کۆریای باشوور فەرمانی بە کۆمپانیای مێتای خاوەنی فەیسبوک و ئینستاگرام کردووە، 15.67 ملیۆن دۆلار، وەکو سزای دارایی بداتە وڵاتەکە.

سزاکەی سەر مێتا و پلاتفۆرمەکانی، بەهۆی کۆکردنەوەی زانیاریی بەکارهێنەران و فرۆشتنی بە کۆمپانیاکانی ریکلامکردن، بەبێ هەبوونی بنەمایەکی یاسایی.

کۆمیسیۆنی پاراستنی زانیاری کەسی وڵاتەکە رایگەیاندووە، کۆمپانیا ئەمریکییەکە، زانیاری لە نزیکەی 980 هەزار بەکارهێنەری فەیسبوکی کۆریای باشوور، لەسەر پرسەکانی وەکو ئایین و بۆچوونە سیاسییەکانیان و دیاریکردنی جێندەر وەرگرتووە، لەکاتێکدا نەیتوانیوە داوای رێککەوتن لە بەکارهێنەران بکات، دواتریش زایارییەکان لەلایەن چوار هەزار کۆمپانیای ریکلامکردنەوە بەکارهێنراون.