نهێنییەکی گەورەی شێوازی سەرەتایی نووسینی بزماریی ئاشکرا بوو

ژمارەیەک مۆری دێرینی میزۆپۆتامیا دۆزراونەتەوە، کە پێشنیاز بۆ شێوازێکی سەرەتایی نووسینی بزماریی دەکەن و سەرنجی توێژەرانی بواری شوێنەوار و مێژوویان راکێشاوە.

لە زانکۆی بۆلۆنیا، توێژەرانی بواری شوێنەوار، توانیویانە پەیوەندییەکی بەهێز بە نەخش و شێوازی نووسینی سەرەتایی چەند مۆرێکی دێرین بدۆزنەوە کە بنەڕەتەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ شاری مێژوویی ئوروک، سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر.

بەگوێرەی توێژینەوەکە، ئەو نەخش و نووسینانەی لەسەر ئەم چەند مۆرە هەڵکۆڵراون، شێوەیەکی سەرەتایین بۆ شێوازی بزماریی میزۆپۆتامیا، کە لەسەر دەستی سۆمەرییەکان داهێنراوە، مێژووی چەند مۆرێکیان بەنزیکەی شەش هەزار ساڵە، ئەمەش بەڵگەیەکی بەرجەستەیە بۆ دەرخستنی شێوەی سەرەتایی نووسینی بزماریی و پێدانی زانیاریی سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی ئەم زمانە دێرینە.