لە کەرکوک کەسێک لەسەر کێشەی زەوی کوژرا

کارمەندێکی پۆلیسی شاری کەرکوک لە کاتی ئەرکدا

لە شارەدێی لەیلانی سەر بە پارێزگای کەرکوک کەسێک کوژرا و سەرچاوەیەک لە پۆلیسى کەرکوک ئاشکرایکرد، لەسەر کێشەی زەوی بووە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە کەناڵ8ـی گوت، لەسەر کێشەی زەوی لە شارەدێی لەیلانی سەر بە پارێزگای کەرکوک کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکە برینداربوو.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پۆلیسی کەرکوک لێکۆڵینەوەی لەسەر رووداوەکە دەستپێکردووە تاوەکو رێکاری یاسایی بەرامبەر لایەنی تاوانبار بگیرێتە بەر.