بایدن: پیرۆزباییم لە دۆناڵد ترەمپ کرد

جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمریکا

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پاش سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکاندا یەکەم وتاری پێشکەش کرد و رایگەیاند، پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ کردووە و دەسەڵاتیش بە ئاشتییانە و بەبێ کێشە دەستاودەست دەکات.

بایدن بە بەشداربووانی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکای گوت: گرنگ نییە دەنگتان بە کێ داوە، گرنگ ئەوەیە وەکو هاوڵاتییانی یەک وڵات مامەڵە بکەن، نەک نەیار، سیستمی هەڵبژاردنیش لە ئەمریکا دادپەروەرانەیە و ئەوان متمانەی تەواویان پێیەتی.

بایدن راشیگەیاند، چوار ساڵی مێژوویی لە دەسەڵاتدا بەسەربردووە و بەهێزترین ئابووریشى لەپاش خۆی بەجێهێشتووە.

سەرۆکى ئەمریکا راشیگەیاند، پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ کردووە و ئەوان رازیین بەوەی گەلی ئەمریکا بڕیاری لەسەر داوە و رۆژی 20ـی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتووش دەستاودەستی ئاشتییانەی دەسەڵات لە ئەمریکا دەبینن.